بەڵێ لەوانەیە كە 2 جار یان زیاتر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بیتەوە! چەند لێكۆڵینەوەیەك لە هۆنگ كۆنگ جەختیان كردۆتەوە كە هەندێك كەس پاش چەند مانگێك لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دووبارە تووش بوونەتەوە. ئاماژە بەمەش كراوە كە لەوانەیە تووشبوونی جاری دووەم بێ نیشانە بێت یان سووك و نیشانەی سووكی هەبێت، لەوانەشە كە لە هەندێك حاڵەتدا نیشانەكانی تووشبوونی دووەم لە نیشانەكانی تووشبوونی یەكەم توندتر بن. لە راپۆرتەكانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانیشدا WHO هاتووە كە دووبارە تووشبوونەوە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر باو نییە. بە رای پسپۆڕان، پاش یەكەم جار تووشبوون، لەش جۆرێك بەرگری دەبێت دژی دووەم تووشبوون، بەڵام ئەمە نازانرێت كە بۆ ماوەی چەند بەردەوام دەبێت، هەر لەبەر ئەمەشە كە ڤاكسینی كۆڤید19 بە 2 ژەم بەكاردەهێنرێت. ئەمەش نەزانراوە كە ئایا ئەو كەسانەی بۆ جاری دووەم دوچاری كۆڤید19 دەبنەوە ڤایرۆس بۆ كەسانی تر بڵاودەكەنەوە یان نا؟ بۆیە زانا و پسپۆڕان جەخت لە بەردەوامبوون دەكەن لەسەر بەستنی ماسك و پاكوخاوێنی و پابەندبوون بە دووریی كۆمەڵایەتی.