كۆڤید19 هۆكارە بۆ نەخۆشیی سەخت لە سییەكاندا، پیسبوونی هەوا، یان كوالێتی خراپی هەوا لە سەختیی حاڵەتەكە زیاتر دەكات، بە پێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانكۆی جینیڤا لە سویسرا، پیسبوونی هەوا ئەگەری ئالوودەبوونی بە كۆڤید19 زیاد دەكات، هەروەها لە لێكۆڵینەوەكەدا هاتووە كە پیسبوونی هەوا و زیادبوونی ئاستی تەنۆلكە وردەكان، لەوانەیە كە لە توندیی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاد بكەن، بەتایبەتی ئەو تۆنۆلكانەی كە تیرەكەیان لە 2.5 مایكرۆمەتر كەمترە، چونكە ئەگەری ئالوودەبوون و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەوادا زیاد دەكەن، ئاماژە بەوەش كراوە كە زیادبوونی چڕیی ئەم تەنۆلكە وردانە لە هەوادا هۆكارە بۆ پەیدابوونی هەوكردن Inflammation لە رێڕەوەكانی كۆئەندامی هەناسە و كۆئەندامی دڵ و سووڕان لەگەڵ پەیتبوونی خوێن، ئەم هەوكردنە هاوكات لەگەڵ هەوكردنی ڤایرۆسیدا نەخۆشییەكە سەختتر دەكات، چونكە هاندەرە بۆ زیاتر لكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە خانەكانی لەشەوە. ئەوەش روونكراوەتەوە كە پیسبوونی هەوا بە هەندێك ماددە، لەوانەیە كە لە دژواریی Virulence ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاد بكات و حاڵەتەكانی تووشبوون زۆر سەختتر بكات، هەروەها لە لێكۆڵینەوەكەدا باس لەوە كراوە كە هەنگاوەكانی كەمكردنەوەی پیسبوونی هەوا رۆڵیان دەبێت بۆ سنوورداركردنی سەختیی حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆڤید19 و سنوورداركردنی ئەگەری مردن لە حاڵەتە سەختەكاندا.