بەكارهێنانی غەرغەرەی دەم ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناودەبات

بەكارهێنانی غەرغەرەی دەم ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناودەبات
بەپێی نوێترین توێژینەوەی زانكۆی پێنسلڤانیا لە ئەمریكا، بەكارهێنانی رۆژانەی غەرغەرەی دەم Mouthwash بۆ ماوەی تەنیا 30 چركە، ڤایرۆسی كۆرۆنا تا رێژەی 99.9% ناچالاك دەكات، یان رێگا لە گەشەكردنی ڤایرۆس لە ناو لیكدا دەگرێت، ئاماژە بەوەش كراوە كە غەرغەرەی دەم، بەتایبەتی ئەو جۆرانەی كە ئاوێتەی دژەمیكرۆب لەخۆدەگرن، رۆڵیان لە كەمكردنەوە ژمارەی ڤایرۆسەكان لە دەمدا هەیە، تەنانەت لە تووشبوواندا غەرەغەرەی دەم هەنگاوێكی باشە بۆ رێگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ كەسانی دیكە. لە چەند سەچاوەیەكی پزیشكیی دیكەدا هاتووە كە نزیكەی هەموو جۆرەكانی غەرغەرەی دەم ئەم ئەنجامە دەپێكن، تەنانەت ئەو جۆرانەی كە بۆ پاراستنی پوك و چارەسەری نەخۆشییەكانی پوك بەكاردێن، لە ئاژانسی هەواڵیی BBC دا ئاماژە بەوە كراوە كە ئەو جۆرانەی غەرغەرەی دەم، كە ماددەی كلۆریدی سیتیل پیریدینیۆم Cetylpyridinium chloride بە رێژەی 0.07% لەخۆدەگرن، توانای لەناوبردنی تەواوی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لەناو بۆشایی دەمدا هەیە.
Top