ئایا كۆڤید19 مەترسیی بۆ كۆرپە هەیە؟

ئایا كۆڤید19 مەترسیی بۆ كۆرپە هەیە؟
بەگشتی هەوكردنە ڤایرۆسییەكان لە ئافرەتی دووگیاندا مەترسییان بۆ كۆرپە هەیە، چونكە ڤایرۆس لە دایكەوە راستەوخۆ لە رێگای وێڵاشەوە Placenta بۆ كۆرپە دەگوازرێتەوە. لە زۆربەی توێژینەوەكاندا هاتووە كە ئافرەتانی دووگیان وەكو زۆبەی تووشبووان بە كۆڤید19بە سووكی دوچاری پەتاكە دەبن، بە نیشانەكانی (كۆكە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش، هەناسەتەنگی، سەرئێشە، لەگەڵ نەمانی هەستی بۆن و چێژ)، ئەگەرچی تا ئێستا كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەكاتی دووگیانیدا لەسەر دایك و كۆرپە بەتەواوی نازانرێت، بەڵام چەند لێكۆڵینەوەیەك ئاماژە بەوە دەكەن كە ئافرەتانی دووگیانی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەوانەیە كە دوچاری منداڵبوونی پێشوەختە Premature birth ببنەوە، كە پێویست بە خەواندنی منداڵە ناكامەكەش لە نەخۆشخانە لە بەشی منداڵە تازەبووەكاندا Neonatal unit دەكات، هەندێك سەرچاوەی دیكەش ئاماژەیان بەوە كردووە كە لەوانەیە هەوكردنی سەختی كۆڤید19لە دایكی دووگیاندا، ببێتە ئەگەری مردنی كۆرپە لەناو منداڵداندا.
Top