لێكۆڵینەوەكانی زانكۆی ئەنجیلا روسكین Anglia Ruskin لە بەریتانیا جەختیان كردۆتەوە كە نزیكەی 40%ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە شێوەی هەستكردن بە ویزە Tinnitus دوچاری گرفت لە گوێدا دەبنەوە، كە لەوانەیە تا ماوەیەك ببێتە ئەگەری لەدەستدانی هەستی بیستن، ڤایرۆسی كۆرۆنا بە چەندین رێگای جیاواز كاریگەری دەكاتە سەر ئەندام و كۆئەنامەكانی لەش و ئاڵۆزی پەیدادەكات، تەنانەت پاش چاكبوونەوەش، بۆنموونە تێكچوونی ئەندامێك، یان زیاتر. ئایا هەستكردن بە ویزەی گوێ یەكێكە لەم ئاڵۆزییانە؟ لە لێكۆڵینەوەكاندا ئەمەش روونكراوەتەوە كە پاش تووشبوون بە كۆڤید19 ئافرەتان زیاتر لە پیاوان دوچاری ئەم گرفتەی گوێ دەبنەوە، بەتایبەتی لە تەمەنی پێش 50 ساڵیدا، ئاماژە بەمەش كراوە كە چەند هۆكارێك حاڵەتەكە ئاڵۆزتر دەكەن و ئەگەری لەدەستدانی هەستی بیستن زیاتر دەكەن، وەك: كارانتین، پەستی و سترێس، ژیانی تەنیایی و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی، گۆڕانی ژیانی رۆتینیی رۆژانە.