تێكدان، یان لاوازبوونی سیستمی بەرگریی لەش هۆكارە بۆ كەمبوونەوەی توانای لەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوكردنە میكرۆبییەكان، ئەوە روونە كە هەموو خانەیەكی لەش هەمان DNA لەخۆدەگرێت و یەك ریز، یان شریت RNA لەخۆدەگرێت كە خانە (پرۆگرام) دەكات بۆ دروستكردنی پڕۆتین، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا پەلاماری خانە دەدات، ئەوا تا رێژەی 60% دەبێتە جێگرەوەی RNA و دروستبونی پڕۆتین بۆ زیادبوون و گەشكردن بەكاردێنێت. ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رێگای لووت، یان دەم پاش هەڵمژینی پرووشك لە رێگای هەواوە دەگاتە لەش، ئەگەرچی پڕۆتینە وەرگرەكانی ACE2 لە هەموو لەشدا هەن، بەڵام بە رێژەیەكی زیاتر لە خانەكانی ناوپۆشی لووتدا هەن و هاندەرن بۆ چوونە ژوورەوەی ڤایرۆس، ئینجا كۆنتڕۆڵی خانە دەكات و ژمارەیەكی زۆر ڤایرۆس كۆپی دەكات كە پەلاماری خانەی دیكە دەدەن، پاشان لە هەفتەی یەكەمدا ئەم نیشانانە دەردەكەون: تا، كۆكەی وشك، كڕانەوەی قوڕگ، نەمانی هەستی بۆن و چێژ، سەرئێشە و ئازاری لەش، لێرەدا تووشبوو زۆرترین ژمارەی ڤایرۆس لەگەڵ كۆكە و پژمیندا بڵاودەكاتەوە، لەم قۆناغەدا، ئەگەر سیستمی بەرگریی لەش توانای زاڵبوونی بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنادا نەبێت، ئەوا هەوكردن دەگاتە بۆریی هەناسە و سییەكان، لێرەدا مەترسیی گەروە دێتە پێشەوە، چونكە ڤایرۆسەكە پەلاماری گورچیلە و دڵ و خانەكانی مێشكیش دەدات.