بەكارهێنانی پاككەرەوەی دەم بۆ خۆپاراستن لە كۆڤید19
بە پێی لیكۆڵینەوەكانی زانكۆی پێن ستەیتی ئەمریكی Penn State University، واباشترە كە تا بەردەستبوونی ڤاكسینی كۆرۆنا، هەنگاوەكانی خۆپاراستن و رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بگیرێتە بەر، كە جگە لە بەكارهێنانی ماسك و زوو شووشتنی دەستەكان و پاراستنی دووریی كۆمەڵایەتی، بەكارهینانی گیراوەی پاككەرەوەی دەمیش بۆ ماوەی 30 خولەك بگرێتەوە.
هەروەها لە لیكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە جگە لە خۆپاراستن، بەكارهێنانی پاككەرەوەی دەم لە تووشبووان بە كۆرۆنادا ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بۆ كەسانی دیكە سنووردار دەكات.