بەكارهێنانی پاككەرەوەی دەم بۆ خۆپاراستن لە كۆڤید19

بەكارهێنانی پاككەرەوەی دەم بۆ خۆپاراستن لە كۆڤید19
لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا هاتووە كە بەكارهێنانی گیراوەی پاككەرەوەی دەم Mouthwash ڤایرۆسی كۆرۆنا تا رێژەی 99.9% لەناو دەبات. ئەگەرچی لەم لێكۆڵینەوەیەدا هەموو جۆرە گیراوەكانی پاككەرەوەی دەم ناگرێتەوە، بەڵام هەندێك جۆریان كە چالاكیی بەهێزی دژەمیكرۆبیان Antiseptic هەیە، زیاتر ئەم ئەنجامە دەپێكن، لە هەمان كاتیشدا لە لێكۆڵینەوەی دیكەدا هاتووە كە زۆرینەی جۆرەكانی گیراوەی پاككەرەوەی دەم، ڤایرۆسی كۆڤید 19 تا رادەیەكی باش ناچالاك دەكەن.
بە پێی لیكۆڵینەوەكانی زانكۆی پێن ستەیتی ئەمریكی Penn State University، واباشترە كە تا بەردەستبوونی ڤاكسینی كۆرۆنا، هەنگاوەكانی خۆپاراستن و رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بگیرێتە بەر، كە جگە لە بەكارهێنانی ماسك و زوو شووشتنی دەستەكان و پاراستنی دووریی كۆمەڵایەتی، بەكارهینانی گیراوەی پاككەرەوەی دەمیش بۆ ماوەی 30 خولەك بگرێتەوە.
هەروەها لە لیكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە جگە لە خۆپاراستن، بەكارهێنانی پاككەرەوەی دەم لە تووشبووان بە كۆرۆنادا ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بۆ كەسانی دیكە سنووردار دەكات.
Top