ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ئاوی گەرم لەناودەچێت؟

ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ئاوی گەرم لەناودەچێت؟
ماوەیەکی کورت پاش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، زیاتر لە 160 تیمی لێکۆڵینەوە لە سەرتاسەری جیهاندا لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە دۆزینەوەی ڤاکسین، ئەمە جگە لە سەدان لێکۆڵینەوە لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لە نوێترین لیکۆڵینەوەکانی سەنتەری تایبەت بە ڤایرۆس و بایۆتەکەنەلۆژیا لە شاری نۆڤۆسیبیرسک Novosibirsk لە سیبریای روسیادا هاتووە کە ئاو بە پلەی گەرمیی ژوور گەشەی ڤایرۆسی کۆڤید19 تا رادەیەکی باش راەدەگرێت، ئاو بە پلە ی گەرمیی ژوور تا رێژەی 90% ڤایرۆسی کۆڤید19 لە ماوەی 24 کاتژمیردا لەناودەبات، هەروەها تا رێژەی 99.9% ڤایرۆسەکە لە ماوەی 72 کاتژمێردا لەناودەبات. ئاماژە بەمەش کراوە کە ئاوی گەرم تا رادەی کوڵان ڤایرۆسەکە یەکسەر و بە تەواوی لەناودەبات. ئەگەرچی ڤایرۆسی کۆڤید19 توانای مانەوەی هەیە لەناو ئاوی کلۆرینکراو و ئاوی رووبارەکاندا، بەڵام توانای دابەشبوونی نامێنێت، پسپۆر و توێژەران گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە ماوەی ژیان و مانەوەی ڤایرۆسی کۆڤید19 راستەوخۆ بەندە بە پلەی گەرمیی ئاوەوە.
Top