ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارە بەتایبەتی بۆ کەسانی بەساڵاچوو و ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە وەکو نەخۆشیی شەکرە و نەخۆشیی دڵ. کەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی دڵ زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لێدەکرێت و دوچاری هەوکردنی سەخت دەبنەوە، بۆیە پێویستیان بە هەنگاوی توندی خۆپاراستن دەبێت. د. رێددی Srinath Reddy پسپۆری نەخۆشییەکانی دڵ و سەرۆکی دەستەی تەندروستیی گشتیی هیندستان جەخت دەکاتەوە کە ئەگەرچی تووشبوو بە نەخۆشیی دڵ وەکو هەر کەسێکی تر ئەگەری تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لێدەکرێت، بەڵام مەترسییەکە پاش تووشبوون دەستپیدەکات، چونکە ڤایرۆسەکە پەلاماری ئەندامی جیاوازی لەش دەدات و دوچاری ئاڵۆزیی تەندروستیی گەورەی دەکات، بۆیە ژیانی نەخۆشانی دڵ بە توندی دەخاتە مەترسیی مردنەوە. بە گوێرەی نەخۆشانی شەکرە، دیسان ئەگەری تووشبوونیان بەڤایرۆسی کۆرۆنا بەرزە هاوکات لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری مردن، لەوکاتەی کە تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە خاوەن رێژەیەکی نزمن لە خانەکانی T کە بەرگریی لەش زیاد دەکەن T-cell immunity، ئاماژە بەمەش کراوە کە کۆنترۆلکردنی ئاستی شەکری خوێن لە نەخۆشانی شەکرەدا لەکاتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڤید19 لە مەترسی و ئاڵۆزییەکان کەم دەکاتەوە.