تایبەتمەندیی گرنگی خۆراکە دەریاییەکان

تایبەتمەندیی گرنگی خۆراکە دەریاییەکان
بەپێی زانیارییە پزیشکییەکان لە پێگەی فەرمیی (سێو)دا، خۆراکە دەریاییەکان، واتە ئەو خۆراکانەی لەناو دەریادا هەن، پڕاوپڕن لە مادەی خۆراکیی مانگزیۆم، بەتایبەت ڕۆبیان و سەدەف دەوڵەمەندن بەم مادە خۆراکییە بەسوودە.

گرنگیی خۆراکە دەریاییەکان و تایبەتمەندیی هەرە گرنگیان ئەوەیە، کە رێژە و ئاستی هۆرمۆنە جنسییەکان زیاد دەکات، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانە سوودی زۆرە، کە لە رووی جنسییەوە ساردن و وەکوو پێویست چالاکیی جنسییان نییە، بە خواردنی ئەم دوو خۆراکە دەریاییە کێشەی هۆرمۆنی جنسییان چارەسەر دەبێ



سەرچاوە: basnews
Top