سپرای دەم بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا

سپرای دەم بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا
لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا هاتووە کە ئەو جۆرەی سپرایەی دەم کە بۆ حاڵەتەکانی هەڵامەت بەکاردەهێنریت، کاریگەریی باشی هەیە بۆ راگرتنی یان دروستکردنی بەربەست لەبەردەم ڤایرۆسی کۆرۆنا یان کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تا رێژەی 98، هەروەها کەمکردنەوەی لۆدی یان ژمارەی ڤایرۆسەکانی کۆرۆنا لەناو دەم و قوڕگدا، بۆنموونە سپرای کۆلدزیام ColdZyme کە لە لایەن کۆمانیای ئینزیماتیکایEnzymatica AB سویدی دروستکراوە رۆڵی بەرچای هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڤید19. کەواتە جگە لە هەنگاوەکانی تری خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەکو زوو زوو شووشتنی دەستەکان بە ئاو و سابوون، پۆشینی ماسکی دەموچاو، دوورکەوتنەوە لە شوێنە قەرەباڵغەکان، پاککردنەوەی ناوماڵ بە گیراوی لەناوبردنی میکرۆب، هاوسەنگکردنی خۆراک، بەکارهێنانی سپرای دەم Mouth Spray کە بۆ هەڵامەت بەکاردێت، هەنگاوێکی ترە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا. سپرای کۆلدزایم بە شێوەیەکی سەرەکی لە ماددەکانی گلیسرۆل Giycerol و تریپسین Trypsin پێکهاتووە کە بەربەستێکی گیراوەیی لەناو بۆشایی دەمدا پەیدادەکات.
Top