بەگوێرەی هەواڵ و زانیارییەکانی ماڵپەڕی (دویچە ولە) لە وڵاتی بەریتانیا، پزیشکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر 11هەزار کەس کردووە، کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانیان لەدەستداوەو بە هەندێک زانیاری گەیشتوون، لەوانە بۆیان دەرکەوتووە، جگە لە تەمەن و نەخۆشیی درێژخایەن، هەندێک هۆکاری تر کاریگەرییان هەبووە لەسەر مەرگی تووشبووانی Covid-19، وەک دۆخی نالەباری ئابووری، هەروەها جێگە و پێگەی کۆمەڵایەتیی تووشبووان پاڵنەر بووە بۆ ئەوەی سیستەمی بەرگرییەکی لاوازیان هەبێت و سەرەنجام بە قورسی تووشی نەخۆشییەکە ببن. جێی باسە، بەپێی زانیاریی ئەو پزیشکانە و بەپێی نوێترین ئامارەكانیش، پیاوان زیاتر لە ژنان تووشی نەخۆشیی كۆڕۆنا دەبن.
سەرچاوە: basnews