لە زانکۆی سێشینۆف Sechenov کە یەکەم زانکۆی پزیشکیی میللییە لە مۆسکۆدا تاقیکردنەوەکان لەسەر یەکەم ڤاکسین دژی ڤایرۆسی کۆڤید19 تەواوبوون. ئەو خۆبەخشانەی کە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە بەرگریی باشیان بەرانبەر بە ڤایرۆسیی کۆرۆنا نیشان داوە. بە پێی گۆتەکانی سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەکان ئێلینا سمۆلیرچاکElena Smolyarchuk ، ڤاکسینەکە بەم زووانە بەردەست دەبێت و ئەنجامەکان ئەمەیان سەلماندووە کە بەکارهێنانی ڤاکسینەکە کاریگەر و سەلامەتە و بەم زووانە بەردەست دەبێت. ئەم زانیارییانە رۆژی یەکشەممە 12ی تەمووزی 2020 لە ئاژانسی هەواڵیی (تاس TASS) ی رووسیدا بڵاوکراونەتەوە. بەمەوە رووسیا دەبێتە ئەکەم وڵات کە تاقیکردنەوەکانی لەسەر ڤاکسینی کۆڤید19 دا تەواو کردبێت لەوکاتەی کە تاقیکردنەوەکانی زانکۆی ئۆکسفۆرد لەسەر ڤاکسینی کۆرۆنا هێشتا لە قۆناغی سێیەمدان، هەروەها بە گوێرەی زانیارییەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO لە ئێستادا بەلای کەم 21 ڤاکسین لەژێر تاقیکردنەوەدان لە سەرتاسەری جیهاندا.