چۆن ڤایرۆسی کۆرۆنا سستمی هۆرمۆنیی لەش تێکدەدات؟

چۆن ڤایرۆسی کۆرۆنا سستمی هۆرمۆنیی لەش تێکدەدات؟
توێژەران لە نەخۆشخانەی میللی سیرینلانکادا ئاماژەیان بەمە کردووە کە ڤایرۆسی کۆڤید19 کاریگەریی نەرێنی بەرچاو دەکاتە سەر سستمی گلاندە کوێرەکان کە هۆرمۆنی جیاواز دەردەدەن و فرمانی زۆر گرنگ لە لەشدا ئەنجام دەدەن وەکو رێکخستنی کرداری میتابۆلیزمی Metabolism لەش، فرمانی شانەکان، زاوزێ، گەشە، رێکخستنی مەزاج و خەو..تاد، ئەمەش دەبێتە ئەگەری سەرهەڵدانی نەخۆشی، بۆنموونە گلاندی پتیوتەری (کە کەوتۆتە ژێرەوەی مێشک)، گلاندی دەرەقی، پەنکریاس، گلاندەکانی ئەدرینال Adrenal glands، هێلکەدان..تاد.. توێژەرانی سیریلانکا ئەمەیان روونکردۆتەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا توانای هەیە بچێتە ناو خانەی گلاندە کوێرەکان و فرمانەکانی تێکبدات، ئەنجامی ئەم تێکدانەی گلاندە کوێرەکان و سستمی هۆرۆمۆنی لەش لەوانەیە کە ببێتە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە، نەخۆشیی گلاندی دەرەقی، هەروەها پەککەوتنی گلاندەکانی ئەدرینال Adrenal Insufficiency لە ئەنجامی تێکدانی فرمانی گلاندی.
Top