تیشکی خۆر ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەناو دەبات؟

تیشکی خۆر ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەناو دەبات؟
بەپێی هەواڵەکانی پێگەی (دەیلی میل)، کە جێی باوەڕە، لێکۆڵەران و زانایان لە نوێترین لێکۆڵینەوەکان و بەدواچوونەکانیاندا بۆیان دەرکەوتووە، تینی بەهێزی خۆری هاوین 90% کاریگەریی هەیە لەسەر ڤایرۆسی Covid-19، بۆ نموونە ئەو کەلوپەل و کەرەستانەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن، لەبەرامبەر تیشکی خۆر پاک دەبنەوە.

بەم دواییانە د. خۆزێ لوئیس ساگریپانتی، کە پسپۆڕە لە بواری ڤایرۆسەکاندا، دوای توێژینەوەکانی لەسەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆی دەرکەوت، تیشکی بەتین و راستەوخۆی خۆری هاوین لەدەرەوەی ماڵەکان و شوێنە داخراوەکان، لە ماوەی 30 خولەکدا ڤایرۆسەکان دەکوژێت و لەناویان دەبات.



سەرچاوە: basnews
Top