سوودەکانی پەتاتەی کوڵاو بزانە

سوودەکانی پەتاتەی کوڵاو بزانە
خەڵکی یابان بەوە ناسراون، کە لە زۆربەی ژەمەکانیاندا پەتاتەی تێ دەکەن و سوود لە خواردنی پەتاتەی کوڵاو وەردەگرن.

پسپۆڕانی بواری خۆراک لە گۆڤاری (سێو) روونی دەکەنەوە، پەتاتە بەتایبەت بە شێوەی کوڵاو لە رووی تەندروستییەوە سوودی زۆرە، بۆ نموونە وزەی جەستەی مرۆڤ زۆر دەکات، کێشەی قەبزیی جەستە چارەسەر دەکات، پەتاتە بۆ تەندروستیی تاڵەکانی قژ و پێستیش بەسوودە.

لە کۆتاییدا خواردنی پەتاتەی کوڵاو کاریگەریی لەسەر بەهێزبوونی سیستەمی بەرگریی مرۆڤ هەیە لە بەرامبەر نەخۆشییەکان.




سەرچاوە: basnews
Top