لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا هاتووە کە لەوانەیە ڤایرۆسی کۆرۆنا هاوشێوەی ڤایرۆسی ئەنفلوەنزای ئاسایی ببێتە وەرزی. توێژەران ئەمەیان روون کردۆتەوە کە پەتای ڤایرۆسی کۆڤید19 لە پلەی گەرمیی 5- 11ی سەدی و رێژەی شێداریی 47-79% کە لە جوگرافیاوە کەوتۆتە ناوچەی هێڵی پانیی زەوی 30-50 پلەی باکووری زەویدا دەستیپێکردووە کە ئەم شوێنانە دەگرێتەوە: شاری ووهانی چین، کۆریای باشوور، ئێران، باکووری ئیتالیا، شاری سیاتل و باکوری کالیفۆرنیا. ئاماژە بەمەش کراوە کە بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە وەرزی هاندەر دەبێت بۆ زانایان کە هەنگاوی باشتر بگرنە بەر بۆ دۆزینەوەی ڤاکسین و کۆنترۆلکردنی نەخۆشییەکە. پرۆفێسۆر/دکتۆر رۆبەرت گالۆ Robert Gallo سەرۆکی بەشی زانستی لە کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی ماریلاندی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جەختی کرۆدتەوە کە گۆڕانی کەش و هەوا پەیوەندی هەیە بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەمەش لە ئاییندیەکی نزیکدا هاندەر دەبێت بۆ پێشبینیکردنی ئەو شوێنانەی کە لەوانەیە دوچاری پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.