لەوانەیە ڤاکسینی ئیفلیجی منداڵان رۆڵی خۆپاراستنی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبێت

لەوانەیە ڤاکسینی ئیفلیجی منداڵان رۆڵی خۆپاراستنی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبێت
هاندانی بەرگریی لەش بە ڤاکسین کە ڤایرۆسی لاوازکراو لەخۆبگرێت بە رێگای دەرزی یان بە رێگای دەم، بۆنموونە ڤاکسینی دژی نەخۆشیی ئیفلیجی منداڵان OPV لەوانەیە کە رۆڵی هەبێت بۆ خۆپاراستنێکی کاتی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا. لەگەڵ سەرهەڵدانی پەتای جیهانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، زانا و پسپۆران بەردەوام خەریکی لێکۆڵینەوەن بۆ دۆزینەوەی رێگا چارەیەک بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زۆربەیان جەخت لە دۆزینەوەی ڤاکسین دژی کۆڤید 19 دەکەنەوە و و پێیان وایە کە باشترین رێگایە بۆ کۆنترۆلکردنی نەخۆشییەکە. بە پێی نوێترین لێکۆڵینەوەکان، ئەو ڤاکسینانەی کە ڤایرۆسی زیندووی لاوازکراو لەخۆدەگرن بەتایبەتی ڤاکسینی ئیفلیجی منداڵان، هیوابەخشن چونکە رۆڵیان هەیە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها ئاماژە بە ڤاکسینەکانی نەخۆشیی سیل و کۆکەرەشە Whooping cough کراوە کە لەوانەیە هەمان لرۆڵیان هەبێت.
Top