ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەیینی خوێن لەناو خوێنهێنەرەکاندا

ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەیینی خوێن لەناو خوێنهێنەرەکاندا
ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسی بۆ تەندروستی هەیە، تووشبوو دوچاری ئاڵۆزیی گەورەی تەندروستی دەکات وەکو هەوکردنی شانەی سییەکان Pneumonia، هەناسەتەنگی توند، نەخۆشیی دڵ، لەکارکەوتنی گورچیلەکان، نەخۆشیی جگەر..تاد، بەم دواییە توێژەران لە سانت دێنیسی فەرەنسی تایبەت بە نەخۆشییەکانی دڵ گەیشتوونەتە ئەوەی کە تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتایبەتی حاڵەتە سەختەکان ئەگەری تووشبوونیان بە مەیینی خوێن لەناو خوێنهێنەرە قووڵەکاند Deep vein thrombosis (DVT) بەرزە. لە هەندێک حاڵەتیشدا، مەیینی خوێن لەناو خوێنهێنەرەکانی نزیک دڵدا بەدی دەکرێت. مەیینی خوێن لەناو خوێنهێەرە قووڵەکاندا زیاتر لە قاچەکاندا روودەدات و نیشانەکانی بریتین ئاوسانی قاچ، ئازار، سووربوونی پێست یان گۆڕانی رەنگی پێست لە قاچی تووشبوودا هاوکات لەگەڵ گەرمبوونی قاچ. مەیینی خوێن لە خوێنهێنەرە قووڵەکانی قاچدا حاڵەتێکی مەترسیدارە و لەوانەیە کە ببێتە ئەگەری گواستنەوەی تۆپەلی مەییوی خوێن بۆ خوێنبەرەکانی سییەکان و ببێتە هۆی گیرانیان، ئەمەش ژیان دەخاتە مەترسیی زۆرەوە.
Top