لەکاتی مەشقی وەرزشیدا دەمامک بەکارمەهێنە!

لەکاتی مەشقی وەرزشیدا دەمامک بەکارمەهێنە!
بەکارهێنانی دەمامک یان ماسکی دەموچاو Face mask رۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ خۆپاراستن لەو ڤایرۆسانەی کە لە رێگای هەواوە دەگوازرێنەوە. لەگەڵ هەنگاوەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنادا،پیادەڕۆیی و مەشقی وەرزشی لە دەرەوەی ماڵدا وەکو بەشێکی دانەبڕاوی ژیانی ئاسایی گرنگی زۆری هەیە، بەڵام هاوکات لەگەڵ بەکارهێنانی دەمامک رێنمایی ناکرێت. پێش ماوەیەک،پیاوێکی تەمەن 26 ساڵ لە شاری ووهانی چین لە نەخۆشخانە خەوێنراپاش ئەوەی کە دوچاری سینگ ئێشە بوو لە ئەنجامی مەشقی راکردن بۆ ماوەی 6 کیلۆمەتر بە بەکارهێنانی ماسکی دەموچاو،پاش پشکنینی لە نەخۆشخانەدا تێبینی ئەمە کرا کە سییەکانی دوچاری پووکانەوە بووبوون، بۆیە گومانی ئەمەیان بۆ دروستبوو کە بەکارهێنانی دەمامکی دەموچاو لەکاتی مەشقی وەرزشیدا هۆکار بووبێت، چونکە ماسکی دەموچاو لووت و دەم دادەپۆشێت، لێشاوی هەوا بۆ سییەکان سنووردار دەکات. بەکارهێنانی دەمامک لەکاتی مەشقی وەرزشیدا هۆکارە بۆ هەناسەتەنگی زووتر لە حاڵەتی ئاسایی. ئاماژە بەمەش کراوە کە بەکارهێنانی دەمامک لەکاتی مەشقی وەرزشیدا لەوانەیە کە ببێتە ئەگەری زووماندووبوون، هەروەها هەستکردن بە سووکبوونی سەر Lightheadedness یان سەرسووڕان.
Top