لە کاتی رێجیمدا گرنگیی بە دەموچاوت بدە

لە کاتی رێجیمدا گرنگیی بە دەموچاوت بدە
لە کاتی پەیڕەوکردنی رێجیمی خۆراکی، بە مەبەستی دابەزاندنی کێشی لەش، پێویستە گرنگیی بە دەموچاوت بدەی، چونکە رێجیم زۆرترین کاریگەریی لەسەر دەموچاوت دەبێت و لاوازی دەکات.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە کاتی وادا بۆ ئەوە رێجیم کاریگەریی نەرێنی لەسەر دەموچاوت دروست نەکات، پێویستە رۆژانە سوود لە خواردنی کاهوو و زەڵاتە، گێزەری کوڵاو و پەتاتەی کوڵاو وەربگری.

لە کۆتاییدا کەمخواردنەوەی ئاو یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی لاوازیی دەموچاو و دەبێت ڕوژانە ئاوی زۆر بخۆیتەوە.





سەرچاوە: basnews
Top