ئایا پێوانەی پلەی گەرمیی لەش کۆڤید19 دەستنیشان دەکات؟

ئایا پێوانەی پلەی گەرمیی لەش کۆڤید19 دەستنیشان دەکات؟
ئەمە روونە کە تا یان بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش Fever یەکێکە لە نیشانە باوەکانی زۆربەی هەوکردنە میکرۆبییەکان، بۆنموونە هەوکردنە بەکتریاییەکان یان هەوکردنە ڤایرۆسییەکان، بۆنموونە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش نیشانەیەکی زەقە لەکاتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا. سکرینکردنی پلەی گەرمیی لەش لە فڕۆکەخانەکان یان لەکاتی دەربازبوون لە سنوورەکاندا هەرگیز رێگایەکی ئاکتیڤ نییە بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چونکە لەوانەیە ئەو کەسەی کە پلەی گەرمیی لەشی دەپێورێت دوچاری نەخۆشییەکە بووبێت بەڵام هێشتا نیشانەکانی دەرنەکەوتبن، یان لەوانەیە کە دەرمانێکی دابەزاندنی پلەی گەرمیی لەشی Antipyretic وەرگرتبێت وەکو پاراسیتۆل یان بروفین. کەواتە پێوانەی پلەی گەرمیی لەش تەنیا بە رێژەیەکی کەم سوودی هەیە بۆ دۆزینەوەی یان دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
Top