ئەمە زانراوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە رێگای پڕوشک یان دڵۆپی ورد Dropletsپاش کۆکە و پژمین لە کەسێکی تووشبووەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە، بەڵام لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئاماژە بەمە کردووە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە رێگای قسەکردنیش دەگوزارێتەوە. قسەکردن لە دەوروبەر و شوێنی داخراودا وەکو ماڵ، رێستورانت، فەرمانگەکان...تاد، هۆکارە بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆڤید 19 لە کەسانی تووشبوو بۆ کەسانی تر. لەگەڵ قسەکردندا، ژمارەیەکی زۆری پڕوشکی لیک بە هەوادا بڵاودەبنەوە و بەلای کەم بۆ ماوەی 10 خولەک بە هەڵواسراوی لە هەوادا دەمێننەوە و ڤایرۆسەکە دەگوازنەوە. ئەمە روونکراوەتەوە کە لەکاتی قسەکردندا نزیکەی 2600 پڕوشک یان دڵۆپی ورد لە هەر چرکەیەدا لە دەمەوە دەردەچن وبە هەوای دەوروبەردا بڵاودەبنەوە، هەورەها لەکاتی قسەکردن بە دەنگی بەرز، زیاتر لە 1000 پڕوشکی بارکراو بە ڤایرۆس لە دەمەوە دەردەچن و بۆم ماوەی 8 خولەک یان زیاتر لە هەودا بە زیندوویی دەمێننەوە.