ڤیتامین D رۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا

ڤیتامین D رۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا
دەستەی تەندروستیی کۆمەڵی بەریتانی Public Health England چەندین جار جەختی کردۆتەوە کە ڤیتامین D گرنگیی زۆری هەیە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتایبەتی لەکاتی مانەوەی لە ماڵدا، چونکە سەرچاوەی سەرەکیی ئەم ڤیتامینە تیشکی خۆرە، زیاد مانەوەش لەماڵ واتە بەرنەکەوتنی تەواو بە تیشکی راستەوخۆی خۆر کە بەس بێت بۆ دروستبوونی ڤیتامین D لەژێر پێستدا. لەکاتی مانەوە لەماڵ، پێویستە کە ڤیتامین D بە شێوەی یاریدەدەر Supplement وەربگیرێت واتە کەپسول یان دەرزیی خواردنەوە کە لەگەڵ شیر تێکەڵ دەکرێت و دکتۆر ژەمەکەی دیاردەکات. لە گۆڤاریی پزیشکیی ئایرلەندیدا Irish Medical Journal بڵاوکراوەتەوە کە ڤیتامین D جگە لە پاراستنی تەندروستیی ئێسک و ماسوڵکە و سوودەکانی تر، رۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ بەهێزکردنی سستمی بەرگریی لەش بەگشتی و هاندانی بەرگریی کۆئەندامی هەناسە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەوکردنە ڤایرۆسییەکانی تر، بۆ ئەم مەبەستە پسپۆران رێنمایی دەکەن کە کەسانی پێگەیشتوو رۆژانە بڕی 100-2000 یەکەی جیهانی(20-50 مایکرۆگرام) لە ڤیتامین وەربگرن لەگەڵ ژەمی خۆراکدا، چونکە ڤیتامین لە تەنیا دەوروبەرێکی چەوردا دەتوێتەوە.
Top