هەڵووژەی سەوز خوێن پاك دەكاتەوە

هەڵووژەی سەوز خوێن پاك دەكاتەوە
یەکێک لەو میوانەی تەنیا لە وەرزی بەهاردا دەست دەکەوێت، هەڵووژە (هەڵووچە)ی سەوز و مزرە. بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم میوە بەهارییە هەندێک سوودی تایبەتی بۆ مرۆڤ هەیە، لەوانە، هەڵووچەی سەوز فشاری بەرزی خوێن کەم دەکاتەوە.

هەروەها ئەم میوەیە کاریگەریی لەسەر چەوریی زۆری خوێن هەیە و ئاستی کەم دەکاتەوە.

جگە لەم دوو تایبەتمەندییە گرنگە، هەڵووچە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر گەدە و رێخۆڵەکان هەیە و لە کۆتاییدا خوێنیش پاک و خاوێن دەکاتەوە و لە هەوکردنەکان دەیپارێزێت.



سەرچاوە : basnews
Top