گرنگیی پشکنینی دژەتەنەکانی کۆرۆنا ڤایرۆسی

گرنگیی پشکنینی دژەتەنەکانی کۆرۆنا ڤایرۆسی
پشکنینی خوێن بۆ دژەتەنەکانی Antibodies ڤایرۆسی کۆڤید19 ئاستی کاردانەوەی سستمی بەرگریی لەش پاش تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پیشان دەدات. تیمێکی گەورەی زانایانی پزیشکی لە سەنتەری چاودێری ستانفۆردی تەندروستی Stanford Health Care لە کالیفۆرنیا پشکنینێکی پلازمای خوێنیان پێشخستووە بۆ دیارکردنی ئاستی دژەتەنەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە پشکنینێکی سیرۆلۆژییە. پشکنینی وەرگرتنی نموونە(سواب) لە قورگ و لووت کە بە تێستی PCR ناسراوە، ماددەی جینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەردراوەکانی کۆئەندامی هەناسەدا دەستنیشان دەکات، بەڵام ئەم پشکنینەی دژەتەنەکان جگە لە دەستنیشانکردن، زانیاریی گرنگ سەبارەت بە چۆنیەتی کاردانەوەی سستمی بەرگریی لەشی بەرانبەر بە هەوکردنە ڤایرۆسییەکە روون دەکاتەوە. ئەم پشکنینە 2-3 رۆژی پێویستە بۆ دەرکەوتنی ئەنجامەکان، لەم سەنتەرەدا رۆژانە زیاتر لە 500 پشکنینی لەم جۆرە ئەنجام دەدرێت. ئەم پشکنینە 2 جۆری ماددە دژەتەنەکان پیشان دەدات، جۆری IgM کە لە سەرەتای تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەردەکەون و پاش ماوەیەکی کەم نامێنن، جۆری IgG کە دواتر پەیدادەبن و ئاستەکەیان لە خوێندا بەرە بەرە بەرز دەبێتەوە و بۆ ماوەیەکی زۆرتر دەمێننەوە، ئەنجامەکە بە 2 بەش دەردەکەوێت: پۆزەیتڤ یان نێگەتیڤ بۆ دژەتەنەکانی IgM، هەروەها پۆزیتیگ یان نێگەیتڤ بۆ دژەتەنەکانی IgG.
Top