گیلیاد ساینسز Gilead Sciences کە کۆمپانیایەکی بایۆتەکنەلۆژیی ئەمەریکییە و زیاتر کار لەسەر دەرمانە دژەڤایرۆسەکان دەکات، بە پشت بەشستن بە توێژینەوەیەکی نوێ کە لە لایەن خودی کۆمپانیاکە ئەنجام دراوە، رۆژی چوارشەممە 28ی نیسانی 2020 گەیشتۆتە بەرهەمهێنانی دەرمانی رێمدێسیڤیر Remdesivir کە بە GS-5734 ناسراوە و ئەنجامی زۆر باشی هەیە بۆ چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناپاش ئەوەی کە بۆ زیاتر لە 1000 تووشبووی خەوتوو لە نەخۆشخانەدا وەکو تاقیکردنەوە بەکارهێنراوە. ئەمەش روونکراوەتەوە کە نەخۆشەکان پاش وەرگرتنی دەرمانی رێمدێسیڤیر بۆ ماوەی 11 رۆژ لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە. لە لایەکی ترەوە، باسی ئەمەش کراوە کە بەکارهێنانی دەرمانی رێمدێسیڤیر سوودبەخشە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام هێشتا لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکییەوە FDA رێگا بە بەکارهێنانی دەرمانی رێمدێسیڤیر لە سەرتاسەری جیهاندا نەدراوە.