بەهای خۆراكیی دارچین

بەهای خۆراكیی دارچین
دارچین Cinnamon بە ریشاڵ، كانزای كالسیۆم، ئاسن، مەنگەنیز، لەگەڵ ماددەی دژەئۆكسان لە گروپی فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids دەوڵەمەندە. دارچین بەهایەكی خۆراكیی بەرزی هەیە، چونكە چەوریی گرنگ لەخۆدەگرێت، كە هەمان كاریگەریی هۆرمۆنی ئینسولینیان لە لەشدا هەیە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن. سوودە تەندروستییەكانی دارچین بریتییە لە: كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە، پاراستنی تەندروستیی مێشك و بەشەكانی دیكەی كۆئەندامی دەمار، رێگرتن لە پەرەسەندنی زیاتری نەخۆشیی ئەلزهایمەر، سووككردنی ئازار و نیشانەكانی دیكەی هەوكردنی جومگە، رێگرتن لە مەیینی خوێن، سووككردنی كاردانەوەكان لەكاتی سترێسدا، دابەزاندنی ئاستی شەكری خوێن و كەمكردنەوەی ئاستی بەرگریی خانەكان بەرانبەر بە هۆرمۆنی ئینسولین، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە كەم دەكاتەوە، كەمكردنەوەی ئاستی كۆلیستیڕۆڵ و گلیسریدە سیانییەكان لە خوێندا، كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، چالاكیی دژەمیكرۆب بەوەی كە دارسین ماددەی سینامئەلدیهاید Cinnamaldehyde لەخۆدەگرێت، كە چێژ و بۆنی دارسین پێكدێنێت و سیفەتی دژەبەكتریا و دژەكەڕووی هەیە. پسپۆڕان رۆژانە خواردنی كەوچكێكی گەورەی دارچین رێنمایی دەكەن.
Top