سڕبوونی لای راستی دەموچاو

سڕبوونی لای راستی دەموچاو
چەندین دەماری جیاواز كۆنتڕۆڵی هەستەكان و جووڵەی ماسوولكەكانی دەموچاو دەكەن. هەندێك جار یەكلای دەموچاو دوچاری سڕبوون دەبێت، كە ئەم دەمارانە دوچاری هەوكردن، زەبر یان فشار دەبن. حاڵەتەكە لەوانەیە كە نەمانی هەموو هەستەكانی لایەكی دەموچاو بگرێتەوە، یان تەنیا بریتی بێت لە هەستكردن بە تەزینێكی سادە Tingling. باوترنین هۆكاری سڕبوونی لای راستی دەموچاو بریتییە لە: جەڵتەی مێشك Stroke لەبەر گرفت لە گەیشتنی خوێن بە مێشك، یان گیرانی بۆڕیی خوێن، یان خوێنبەربوون كە نیشانەكانی ئەمانەن: سڕبوونی لایەكی دەموچاو، بێهێزبوونی قۆڵ، تێكچوونی قسەكردن، هەروەها سەرئێشە، لەدەستدانی هاوسەنگیی لەش، گرفت لە بینیندا، گرفت لە پیادەڕۆییدا. هۆكاری دووەم كە لە تەمەنی 15-60 ساڵیدا باوە، بریتییە لە ئیفلیجبوونی دەماری دەموچاو كە بە دەماری حەفتەم Bell›s palsy ناسراوە و یەك لای دەموچاو دەگرێتەوە، ئەم حاڵەتە لە ئەنجامی كاردانەوە بەرانبەر بە هەوكردن یان فشار لەسەر دەمارە بەرپرسەكان لە جووڵەی ماسوولكەكانی دەموچاو روودەدات، بەتایبەتی لەگەڵ تووشبوون بە هەڵامەت، یان ئەنفلوەنزا، نیشانەكانی دیكە بریتین لە: ئازاری شەویلاك، زرینگە لە گوێیەكاندا، لەدەستدانی هەستی چێژكردن، سەرسووڕان، سەرئێشە، شل و شۆڕبوونی پێڵوو، یان گۆشەكانی دەم.
Top