دواكەوتن، یان وەستانی سووڕی مانگانە Amenorrhea لە نێو كچانی نەوجەواندا حاڵەتێكی باوە: بەتایبەتی لە دوو ساڵی سەرەتای یەكەم دەسستپێكی سووڕی مانگانەدا. هۆكارە باوەكانی وەستانی سووڕی مانگانە لە كچی نەوجەواندا ئەمانەن: گرفتەكانی دروستبوونی مانگانەی هیڵكۆكەی تەواو، یان پەككەوتنی پێشوەختەی هێلكەدانەكان، فرەكیسی هێلكەدان PCOS، گرفتەكانی گلاندی دەرەقی، بەتایبەتی كزبوون و زیاد كاركردنی گلاندەكە كە كاریگەری دەكەنە سەر دەردان و هاوسەنگیی هۆرمۆنەكانی بەرپرس لە سووڕی مانگانە، كێشی زیاد و قەڵەوی، زیاد ئەنجامدانی مەشقی فیزیكی و وەرزشی توند، گرفتەكانی پەیوەست بە خواردن وەكو كەمبوونەوەی سەختی ئارەزووی خواردنAnorexia، یان زیادبوونی توندی ئارەزووی خواردن Bulimia، سترێس و پەستی، گرێ لە گلاندی پتیوتەری Pituitary، گرفتی زگماكی لە كۆئەندامی زاوزێدا كە هۆكارە بۆ روونەدانی سووڕی مانگانە پاش تەمەنی 16 ساڵی. هەر كچێك ئەگەر تا تەمەنی 16 ساڵی سووڕی مانگانەی نەبینێت، ئەوا پێویستە كە بە زووترین كات سەردانی دكتۆر بكات بە مەبەستی پشكنین و دۆزینەوەی هۆكارەكان و چارەسەركردن.