هۆكارەكانی هەستكردن بە چێژی تاڵ لە دەمدا

هۆكارەكانی هەستكردن بە چێژی تاڵ لە دەمدا
هەستكردن بە چێژی تاڵ Bitter taste لە دەمدا گەلێك جار پاش خواردنی خۆراكی ترش، یان سوێر بە شێوەیەكی ئاسایی پەیدا دەبێت، بەڵام بۆ ماوەیەكی كەم بەردەوام دەبێت. بەردەوام هەستكردن بە چێژی تاڵ لە دەمدا حاڵەتێكی ئاسایی نییە و پێویستی بە بەدواداچوون و چارەسەركردنی پزیشكی هەیە. هۆكارەكانی چێژی تاڵ لە دەمدا: وشكبوونی دەم Xerostomia لەبەر هەر هۆكارێك، پاك رانەگرتنی دەم و ددان، دووگیانی بەتایبەتی لە سێ مانگی سەرەتای دووگیانیدا بەهۆی كاریگەریی هۆرمۆنەكان، قۆناغی وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانە Menopause لەبەر دابەزینی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە لەشدا، كە لەوانەیە جگە لە چێژی تاڵ ببێتە ئەگەری هەستكردن بە سووتانەوەی دەم، گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە بۆ سوورێنچك و قوڕگ GERD لەبەر سستبوونی زمانەی نێوان گەدە و سوورێنچك، هەوكردنی ناوپۆشی دەم بە كەڕوو، سترێس و پەستی كە دەبنە هۆی كەمبوونەوەی دەردانی لیك، زیانی لابەلای بەكارهێنانی هەندێك دەرمان، هەڵامەت، هەوكردنی گیرفانەكانی لووت، چارەسەركردنی كیمیایی Chemotherapy كە بۆ شێرپەنجە بەكاردێت.
Top