هۆكارەكانی كزبوونی گەشەی نینۆك

هۆكارەكانی كزبوونی گەشەی نینۆك
نینۆك Nailsپێكهاتووە لە چەند چینێكی پڕۆتینی مردووی رەق بەناوی كیراتین Keratin. گەشەی نینۆكی پەنجەكانی دەست دەگاتە 3.5 ملم لە مانگێدا، كەچی تێكڕای گەشەی نینۆكی پەنجەكانی پێ دەگاتە 1.6ملم لە ماوەی مانگێكدا، بە گشتی لە تەمەنی ژێر 30 ساڵیدا نینۆك خێراترین گەشە بەخۆیەوە دەبینێت. هۆكارەكانی كزبوونی گەشەی نینۆك بریتین لە: خۆراكی ناهاوسەنگ، یان كەمیی ماددە خۆراكییە گرنگەكان بەتایبەتی پڕۆتین و ڤیتامین و كانزاكان، زیاد بەكارهێنانی بۆیەی نینۆك و رەنگی جیاواز، گۆڕینی جۆری ماددەی لابەری بۆیەی نینۆك، بەتایبەتی ئەوانەی كە رێژەیەكی بەرزی ماددەی ئەسیتۆن Acetone لەخۆدەگرن، وشكبوونی نینۆك، زیاد تەڕبوونی نینۆك بە ماددەی پاككەرەوەی جلوبەرگ، یان قاپ و قاچاغ، یان بەكارنەهێنانی دەستكێش لەكاتی شووشتنەوەی سەوز ە میوە و كەلوپەلی دیكەدا، بەكارهێنانی ناڕێكیی مشار، یان رەندەی نینۆك Nail file، كەشی سارد و بەكارنەهێنانی دەستكێشی گەرمكەرەوە، كەم جووڵاندنەوەی پەنجەكان لەوكاتەی كە جووڵاندنەوە هانی سووڕی خوێن و گەشەی نینۆكەكان دەدات.
Top