بەهای خۆراكیی میوەی وشككراو Dried fruit هەمان بەهای خۆراكیی میوەی تازەیە، تەنیا ئەوە نەبێت كە هیچ رێژەیەك ئاویان تێدا نەماوە، ئەگینا دەوڵەمەندن بە وزە و ریشاڵ، پڕن لە ڤیتامینەكانی A، B3، B9 یان فۆلەیت و كانزاكانی پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، كالسیۆم، ئاسن، لەگەڵ ماددە دژەئۆكسانەكان، بەتایبەتی بیتا كارۆتین Beta carotene و پۆلیفینۆلەكان Polyphenols كە رۆڵی گرنگیان بۆ تەندروستی هەیە. سوودە تەندروستییەكانی میوەی وشككراو: پاراستنی تەندروستیی كۆڵۆن، كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خوێن، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە و نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، دابەزاندنی پەستانی خوێن، درێژكردنەوەی هەستی تێربوون، خۆپاراستن لە قەبزی، باشتركردنی تەندروستیی ئێسك، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی كۆڵۆن، پاراستنی تەندروستیی مێشك، بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش.