بۆ ئەوانەی بەردەوام هەست بە سەرما دەكەن

بۆ ئەوانەی بەردەوام هەست بە سەرما دەكەن
هەستكردنی بەردەوام بە سەرما Feeling cold جیاوازە لەگەڵ بەرگەنەگرتنی ساردی و لەوانەیە كە نەخۆشیی لەپاڵەوە بێت. هەستكردن بە سەرما لە رۆژە زۆر ساردەكانی زستاندا ئاساییە، تەنانەت لە هاویشنیدا كە لە ژوورێكدا پلەی گەرمی سپلیت زۆر نزم بێت. كاردانەوەی لەشی هەر كەسێك بەرانبەر بە ساردی جیاوازیی هەیە و رەنگە هەندێك كەس زیاتر لە كەسانی دی بە سەرما ناڕەحەت ببن، ئەم حاڵەتە بە بەرگەنەگرتنی سەرما Cold intolerance ناوزەد دەكرێت، ئەمەش زیاتر لە ئافرەتدا بەدی دەكرێت، لەبەر ئەوەی كە تێكڕای میتابۆلیزم لەكاتی حەسانەوە لە ئافرەتدا بەراورد بە پیاو نزمترە، هۆكارەكانی هەستكردنی بەردەوام بە سەرما ئەمانەن: دابەزاندنی كێشی لەش لەبەر كەمبوونەوەی رێژەی چەوریی لەش كە پێویستە بۆ پاراستنی گەرمیی لەش، كە هاوكاتە لەگەڵ دابەزینی ئاستی میتابۆلیزمی لەش، كزبوونی سووڕی خوێن لە ئەنجامی تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە، یان نەخۆشیی دڵ كە هاوكاتە لەگەڵ سڕبوون و ئازار لە پەلەكاندا، كەمخەوی، یان كوالیتی خراپی خەو، چونكە كاریگەری دەكاتە سەر كاتژمێری بایۆلۆژی لەش و دروستیی رێكخستنی پلەی گەرمیی لەش، كەمخوێنی، سستبوونی گلاندی دەرەقی.
Top