بێگومان دابەزاندنی كێشی لەش كارێكی ئاسان نییە، بەڵام هەرگیز مەحاڵ نییە، ئەگەر ویستێكی بەهێزت هەیە و بڕیاری دابەزاندنی كێشی خۆتت داوە، ئەوا دەتوانیت ئەم ئامانجە بپێكیت، بەڵام بە مەرجێك بە تەواوی باپەندی هەموو رێنماییەكان بیت، ئەوەش روونە كە پەیڕەوكردنی ریجیمی خۆراكی Dieting و مەشقی فیزیكی Exercise بەیەكەوە و بە رێنمایی دكتۆر باشترین رێگایە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، بەڵام تەنیا بە پەیڕەوكردنی ریجیم، یان مەشقی فیزیكی هێشتا دەتواندرێت كە كێشی لەش دابەزێندرێت. ئەگەر لەبەر هەر هۆكارێك نەتوانیت كە مەشقی پێویست بۆ دابەزاندنی كێش ئەنجام بدەیت، ئەوا دەتوانیت تەنیا بە رێجیمێكی دروست تا رادەیەك كێش دابەزێنیت، بەڵام سەرەتا پێویستە كە سەردانی دكتۆر بكەیت، تاكو دڵنیابیت لەوەی كە هیچ نەخۆشییەك لەپاڵ كێشی زیادی لەشتەوە نییە، با خۆراكت زیاتر رووەكی بێت لەگەڵ پڕۆتینی بێ چەوری و گۆشتی بێ چەوری بە بڕی كەم، خۆراكی تازە و بەها بەرز هەڵبژێرە كە بڕێكی زۆر سەوزە و میوەی وەرزیی لەخۆبگرێت، هەروەها جەخت كردنەوە لە ژەمێكی دەوڵەمەندی بەیانییان بە مەبەستی رێگرتن لە زیاد خواردن، كاتی ژەمەكانی خۆراك رێكبخە و هەوڵ بدە كە پێش هەستكردن بە برسیبوون ژەمە سەرەكییەكان بخۆیت.