بەهای خۆراكیی مانگۆ

بەهای خۆراكیی مانگۆ
مانگۆ Mango بە شای میوەكان ناسراوە، دەوڵەمەندە بە ماددەی دژەئۆكسان لە گرووپی فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids و پۆلیفینۆلەكان Polyphenols كە رۆڵی بەرچاویان لە پاراستنی تەندروستیدا هەیە، هەروەها ڤیتامینەكانی، E، C، B6، لەگەڵ كانزاكانی كۆپەر، زینك، مەنگەنیز، پۆتاسیۆم. سوودە تەندروستییەكانی مانگۆ بریتین لە: هاندانی هەرسكردنی خۆراك بەوەی كە مانگۆ چەند ئەنزیمێك لەخۆدەگرێت كە هانی تێكشكاندنی پرۆتین و ریشاڵ دەدەن، هاندانی گەشەی بەكتریای سوودبەخش لە ریخۆڵەدا، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی خوێن، پڕۆستات، پاراستنی تەندروستیی دەم و سییەكان، باشتركردنی توانا و فرمانەكانی مێشك، رێكخستنی هاوسەنگیی هۆرمۆنەكان، خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشیی خوێنبەرەكان و جەڵتەی مێشك، یارمەتیدانی دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن، بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش، كۆنتڕۆڵكردنی لێدانەكانی دڵ و پەستانی خوێن، باشتركردنی تەندروستیی چاو، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خراپ لە خوێندا، خۆاپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، پاراستنی تەندروستیی پێست، رێكخستنی ئاستی شەكری خوێن، درێژكردنەوەی هەستی تێربوون و هاندانی دابەزاندنی كێشی لەش.
Top