بەهای خۆراكیی بەزالیا

بەهای خۆراكیی بەزالیا
بەها خۆراكییە بەرزەكەی بەزالیا Green peas بە شێوەیەكی سەرەكی دەگەڕێتەوە بۆ رێژە بەرزەكەی ریشاڵ و ماددە دژەئۆكسانەكان لە جۆری فلاڤانۆل و كارۆتینۆیدەكان Carotenoids. بەزالیا دەوڵەمەندە بە: كاربۆهیدرات، پڕۆتین، ڤیتامینەكانی B1، B3، B5، B6، B9 یان فۆلێت، A،C، E، K، لەگەڵ كانزاكانی سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، كالسیۆم، كۆپەر، ئاسن، مەگنسیۆم، مەنگەنیز، فۆسفۆر، سیلینیۆم، زینك، هەروەها بیتا كارۆتین Beta carotene و لیوتین Lutein. سوودە تەندروستییەكانی بەزالیا: كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش بەهۆی درێژكردنەوەی هەستی تێربوون، یان دواخستنی هەستی دووبارە برسیبوونەوە، كۆنترۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن بۆیە بەزالیا خۆراكێكی گونجاوە بۆ نەخۆشانی شەكرە و بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە، پاراستنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس بەتایبەتی گەشەی بەكتریای سوودبەخشی ریخۆڵە، خۆاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، رێكخستنی پەستانی خوێن، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆڵی خراپ LDL لە خوێندا، دابەزاندنی ئاستی هەوكردن لە لەشدا هاوكات لەگەڵ كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە.
Top