ئایا بەكارهێنانی دەرزی بۆتۆكس زیانی هەیە؟

ئایا بەكارهێنانی دەرزی بۆتۆكس زیانی هەیە؟
دەرزیی خۆجێیی بۆتۆكس Botox cosmetic بە مەبەستی شاردنەوەی لۆچی پێست بەكاردێت، بەتایبەتی لۆچەكانی دەوری چاو و نێوچەوان، كاریگەریی بۆتۆكس پاش 2-4 رۆژ دەردەكەوێت و بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت. بەكارهێنانی دەرزیی بۆتۆكس لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری گەلێك زیانی لابەلا كە بە گشتی سادەن و بە تێپەڕبوونی كات لەخۆیانەوە نامێنن. زیانە لابەلاكانی بۆتۆكس لە شوێنی لێدانی دەرزیدا بریتییە لە: سووربوونەوە، ئازار، یان ناڕەحەتی، ئاوسان، خوێنبەربوون، هەوكردن، بێهێزبوونی ماسوولكەكانی دەوروبەری شوێنی لێدانی دەرزی بۆتۆكس. نیشانەكانی زیانی لابەلای دیكەی دەرزیی بۆتۆكس بریتین لە: گرفت لە قووتدانی خۆراك، گرژبوونی ماسوولكەكان، ئازاری مل و قۆڵەكان، لێڵبوونی بینین كە ماوەكورتە، وشكبوونی چاوەكان، زیاد هەستیاربوونی چاو بە تیشك و رووناكی، ئاوسان و خاوبوونەوەی پێڵووەكان، دابەزینی ئاستی برۆ، وشكبوونی دەم، سەرئێشە، هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكی، بۆرژان Drowziness، هێڵنج، كڕانەوەی قوڕگ، ئازاری گەدە كە لەوانەیە هاوكات بێت لەگەڵ سكچوون، كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، چەند نیشانەیەكی هاوشێوەی هەڵامەت وەكو زیادبوونی دەردراوی لووت، هەستكردن بە زرینگە لە گوێیەكاندا، زیادبوونی ئارەقەكردن، هەروەها ئەگەری هەستەوەری بە شێوەی خورشت، ویزەی هەناسە، هەناسەتەنگی، كۆكە، سەرسووڕان، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش.
Top