شێلم (شەڵغەم (Turnips بڕێكی كەمی وزە لەخۆ دەگرێت، چەندین ماددەی خۆراكیی گرنگی تێدایە، بۆ نموونە، ڤیتامینەكانی A، C، E، K، B1، B2، B3، B5، B6، B9 كە بە فۆلەیت ناسراوە، هەروها رێژەیەكی باشی ریشاڵ و ماددەی دژەئۆكسان و كانزاكانی پۆتاسیۆم، مەنگەنیز، كۆپەر، مەگنسیۆم، ئاسن، فۆسفۆر، كالسیۆم لەخۆ دەگرێت. شێلم گەرلێك سوودی تەندروستیی هەیە، وەكو: دابەزاندنی پەستانی خوێن، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی كۆڵۆن، هاندانی هەرسكردنی خۆراك، یارمەتیدانی دابەزاندنی كێشی لەش، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان لە ئازار و ئاوسان و سخبوون، بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش، پاراستنی خوێنبەرەكان لە تووشبوون بە رەقبوون كە مادە دژەئۆكسانەكانی ناو شێلم رێگا لە ئۆكسانی كۆلیستیڕۆڵی خراپ LDL دەگرن، كە لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكان بنیشێت، باشتركردنی تەندروستی سییەكان، خۆپاراستن لە ئەگەری هەوكردنە میكرۆبییەكان لەگەڵ سووككردنی نیشانەكانی هەوكردن، بەتایبەتی هەوكردنی بۆریی هەناسە كە زیاتر لە جگەرەكێشەكاندا بەدی دەكرێت، پاراستنی خانەكانی مێشك لە كزبوونی فرمانەكانیان كە پەیوەستە بە بەساڵاچوون بەهۆی رێژە بەرزەكەی ڤیتامین E.