لێكۆڵینەوەكان لە زانكۆی سیئۆلی كۆریای باكوور جەختیان كردۆتەوە كە پاكڕاگرتنی دەم و ددان ئەگەری نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان كەم دەكاتەوە، ئەمە جگە لە پاراستنی تەندروستیی پوك و خۆشكردنی بۆنی دەم لەگەڵ پاراستنی ددانەكان لە كلۆربوون و لەدەستدانیان. لە چەندین لێكۆڵینەوەی دیكەدا ئەوەش روونكراوەتەوە كە شووشتنی ددانەكان بە فڵچە رۆژانە 3-4 جار ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ كەم دەكاتەوە. ئاماژە بەوەش كراوە كە شووشتنی ددانەكان بە فڵچە و هەویری ددان بەلای كەم رۆژانە سێ جار ئەگەری روودانی لەرەی گوێچكەڵەی دڵ Atrial fibrillation تا 10% و ئەگەری پەككەوتنی دڵ تا رێژەی 12% كەم دەكاتەوە. ئەگەرچی لێكۆڵینەوەكان میكانیزمی تەواویان لەپاڵ ئەم پەیوەندییە روون نەكردۆتەوە، بەڵام ئاماژەیان بەوە كردووە كە شووشتنی ددانەكان بە فڵچە ژمارەی بەكتریا لە بەشی نێوان ددان و پوكدا كەم دەكاتەوە و رێگا لە بڵاوبوونەوەیان بۆ ناو سووڕی خوێن دەگرێت، لەو كاتەی كە هەوكردن Inflammation رۆڵی بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان هەیە.