لەكاتی نووستندا پێستی دەموچاو زیاتر بەر بەرگەسەرین دەكەوێت، بۆیە هەڵبژارنی قوماشی Fabric بەرگەسەرین گرنگیی زۆری بۆ پاراستنی پێستی دەموچاو هەیە، بۆنموونە: بەرگەسەرینی ئاوریشمی Silk pillowcase هەڵبژاردنێكی دروستە بۆ پاراستنی پێستی دەموچاو و سوودی دیكەیشی هەیە. پاراستنی شێداریی سرووشتیی پێست، ئەمەش پێست لە وشكبوون و گرفتەكانی پەیوەست بە وشكبوون وەكو زوو دەركەوتنی لۆچیی پێست Wrinkles، ئەكزیما، سووربوونەوە و قڵیشانی پێست، هەوكردن، زبربوونی پێست. بەگشتی قوماشەكانی دیكەی بەرگی سەرین كە دەستكردن، لەوانەیە كە ماددەی كیمایی لەخۆبگرن، بەتایبەتی رەنگ و ماددەی دیكە، لەكاتی نووستندا ئەگەر هەیە كە ئەم ماددە كیمیاییانە بگەنەپێست و كەم و زۆر زیانی پێ بگەیەنن، كەچی ئاوریشم بە تەواوی سرووشتییە و هیچ ماددەیەكی كیمایی لەخۆ ناگرێت كە بە بەركەوتن بگاتە پێست. ئاوریشم جگە لەوەی كە نەرم و لووسە و پێست پێیەوە ناڕەحەت نابێت، بەوەش ناسراوە كە نابێتە ئەگەری هەستەوەریی بەركەوتن و رێگرە لە گەشەی كەڕوو. لە لایەكی دیكەشەوە ئاوریشم رێگرە لە مووخۆركەی قژ كە لە ئەنجامی لێكخشانی قژ لە رووی زبری قوماشی دیكە كە بۆ بەرگەسەرین نەگونجاوە دروست دبێت، هەروەها شووتن و پاكبوونەوەی ئاوریشم ئاسانترە بەراورد بە قوماشەكانی دیكە.