لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا لایەنی تەندروستیت بەسەر بكەرەوە

لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا لایەنی تەندروستیت بەسەر بكەرەوە
ئەمە راستییەكی زانستی چەسپاوە كە زوو دەستنیشانكردن و چارەسەر لەكاتی گونجاودا هەنگاوێكی زۆر گرنگە بۆ زوو چاكبوونەوە یان كۆنترۆلكردنی هەر حاڵەت و نەخۆشییەك. گەلێك نەخۆشی بێ نیشانەن تا ئەو كاتەی كە ئاڵۆزی تەندروستی پەیدا دەكەن، بە پشكنینی دەوری و بەسەركردنەوەی تەندروستی دەتوانرێت كە حاڵەتەكە دەستنیشان و كۆنترۆل بكرێت بەر لە سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەكان، بۆنموونە نەخۆشی شەكرە، بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن، ئاوسانی گلاندی پرۆستات، شێرپەنجە، نەخۆشیی دڵ، هەروەها بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن كە بە كە بە بكوژی بێدەنگ Silent killer ناسراوە چونكە بێ نیشانەیە تا ئەو كاتەی كە دەبێتە ئەگەری جەلتەی مێشك یان ئاڵۆزی تر. هەوڵ بدە لەگەڵ دەستپێكی ساڵی نوێدا تەندروستیت لە لایەن دكتۆر بەسەربكەیتەوە،پشكنینەپێویستەكان بۆ ئافرەت بریتین لە: پێوانەی پەستانی خوێن، پشكنینی شەكر و كۆلیستیرۆلی خوێن، پشكنینی شانەیی ملی منداڵدان Pap Smear، تیشكی مامۆگرام Mammogram، پشكنینی چڕیی ئێسك، پشكنین بۆ شێرپەنجەی كۆڵۆن، تێكڕای بارستایی لەش BMI، پشكنینی پێست، پشكنینی ددانەكان. پشكنینە پێویستەكان بۆ پیاو ئەمانەن: پشكنینی شەكر و چەورییەكانی خوێن، پێوانەی پەستانی خوێن، پشكنین بۆ شێرپەنجەی كۆڵۆن و رێكە، تێكڕای بارستایی لەش،پشكنینی پێست و ددانەكان، بەسەركردنەوەی باری دەروونی، پشكنینی خوێن بۆ ئەنزیمی PSA پاش تەمەنی 40 ساڵی.
Top