چاودێریكردنی پێست لە وەزری زستاندا زۆر گرنگە بۆ راگرتنی پێستێكی تەندروست و رێگرتن لە بۆنی ناخۆش. لە زستاندا ئەگەرچی گۆڕان لە ئاستی شێداریی و رێژەی گەرد و تۆز لە هەوادا روو دەدات، بەڵام هەوای سارد بە گشتی بۆ پێست زیانبەخشە، چونكە دەبێتە ئەگەری وشكبوون و تفركردنی پێست Flaking هاوكات لەگەڵ لوولبوونی قژ. گەرم كەرەوە و بوونی تەنۆلكەی وردی تۆز لەگەڵ بای سارد هۆكارن بۆ چەندین گرفتی پێست، هەر لەبەر ئەمەشە كە پێست لە زستاندا خزمەتی تایبەتی دەوێت. بێگومان ناكرێت كە بەردەوام لە ژوورەكانی ماڵەوەدا بمێنیتەوە، هەنگاوەكانی پاراستنی پێست لە زستاندا ئەمانەن: هەفتانە دوو جار رنین و سافكردنی پێست Exfoliation پاش وشكبوون و تفركردن بە مەبەستی لابردنی خانە مردووەكان و هاندانی دروستبوونی خانەی نوێ لە پێستدا، بۆنموونە: بە ماڵینی پێست بە چەند ماددەیەكی سرووشتیی وەكو خوێ، شوفان، سێو و سركەی سێو، قاوە، شیر، میوەی مزر بەتایبەتی لیمۆ، هەروەها سۆدای كێك، بەكارهێنانی شێداركەرەوەی پێست Moisturizers بۆ كۆنتڕۆڵكردنی وشكبوونی پێست، ئاوێتەی دژەهەتاو لە زستانیشدا پێویستە، فڵچەی پاككردنی پێستی دەموچاو Cleansing Brush بەكاربهێنە، رۆژانە بە خواردنەوەی بڕێكی باشی ئاو خۆت لە كەمبوونەوی شلەی لەش بپارێزە، هەوڵ بدە كە رۆژانە بەلای كەم 8 پەرداخ ئاو (2 لیتر) بخۆیتەوە، دووربكەوە لە خواردنەوەی شلەمەنییە شیرینكراوەكان و ئەلكهول، خۆراكت هاوسەنگ بكە.