بەهای خۆراكیی فاسۆلیای سوور

بەهای خۆراكیی فاسۆلیای سوور
فاسۆلیای سوورRed Beans وەكو فاسۆلیای سپی بەهایەكی خۆراكیی بەرزی هەیە و دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، ئاسن، پرۆتین، ماددەی دژەئۆكسان، لەگەڵ چەندین كانزا و ڤیتامین. سوودە تەندروستییەكانی بریتین لە: دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خوێن، جێگیركردنی ئاستی شەكری خوێن، باشتركردنی توانای مێشك بەتایبەتی بیرهاتنەوە، پاراستنی تەندروستیی گورچیلەكان، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، چارەسەركردن و خۆپاراستن لە كەمخوێنی، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردن، بەتایبەتی هەوكردنەكانی كۆئەندامی هەناسە، سووككردنی پشت ئێشە، كەمكردنەوەی نیشانەكانی رۆماتیزم و هەوكردنی جومگەكان، بەتایبەتی ئازار و سخبوونی جومگە، پاراستنی كۆئەندامی هەرس لە قەبزی. خواردنی فاسۆلیای سوور بە بڕی زۆر و بەردەوام لە گەلێك كەسدا چەند كێشەیەكی تەندروستی دەنێتەوە، وەك ئاوسانی سك، كۆبوونەوەی گاز لە ریخۆڵەدا، بینینی خەونی ناخۆش (كابوس)، هێڵنج، هەموو ئەو نیشانانەش بە تێكەڵكردنی خەردەل Mustard لەگەڵ فاسۆلیای سووردا سووك دەبن.
Top