گرنگیی مەشقی پیادەڕۆیی لە بەیانییاندا

گرنگیی مەشقی پیادەڕۆیی لە بەیانییاندا
پیادەڕۆیی بەیانییان Walking Morning پێش ژەمی خواردن سوودی تەندروستیی زۆری هەیە، وەك: بەرزكردنەوەی ئاستی وزە لە لەشدا، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خوێن، هاندانی هاتووچۆی خوێن لە لەشدا، بەهێزكردنی دڵ و باشتركردنی لیاقەی دڵ، باشتركردنی مەزاج، سووككردنی پەستی و نیگەرانی، كەمكردنەوەی هەستكردن بە ماندووبوون و شەكەتی، سووككردنی سترێس، كەمكردنەوەی نیشانەكانی دڵتوندی و خەمۆكی، باشتركردنی باوەڕبەخۆبوون، باشتركردنی توانا و چالاكیی بەدەنی بە درێژایی رۆژ، هاندانی دابەزاندنی كێشی لەش، بەهێزكردنی ماسوولكەكان، كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان، باشتركردنی تواناكانی مێشك، هاندانی خەوێكی باشتر. پیادەڕۆیی مەشقێكی زۆر گونجاوە بۆ هەر تەمەنێك و بۆ زۆربەی حاڵەتە تەندروستییەكان، هەوڵ بدە كە پیادەڕۆیی بۆ ماوەی 20-30 خولەك بەلای كەم هەفتانە پێنج جار ئەنجام بدەیت. پێویستە كە پێڵاوی تایبەت بە پیادەڕۆیی تەرخان بكرێت، جلی نەرم و لۆكەیی بپۆشرێت كە رێگر نەبن لە بەردەم هاتووچۆی هەوا، وا باشە كە پاش ماوەیەك لە مەشقەكە ئینجا دەست بكەیت بە خواردنی ژەمی بەیانی.
Top