سوپی مریشك

سوپی مریشك
ئەگەرچی گەلێك خۆراك بەوەی كە ماددەی گرنگ لەڤیتامین و كانزا و ماددە دژەئۆكسانەكان لەخۆدەگرن بەخۆراكی تەندروستییانە ناوزەد دەكرێن، گەلێك ژەمی خۆراكیش تەندروستییانەن. سوپی مریشك Chicken soup یەكێكە لەم ژەمە تەندروستییانەی كە هاندەرە بۆ زوو چاكبوونەوە لەهەڵامەت و گەلێك نەخۆشی تر. پێكهاتە گرنگەكانی سوپی مریشك چەندین سوودی تەندروستییان هەیە وەكو: سووككردنی گیرانی لووت بەتایبەتی ئەگەر تێكەڵ بكرێت لەگەڵ پیاز یان گێزەر یان پەتاتەی شیرین و كەرەوز، سوپی مریشك بەڕێژە بەرزەكەی پرۆتین یارمەتی گەشە و بینای ماسوڵكەكان و شانەكانی تری لەش دەدات بەتایبەتی پێست و قژ، یارمەتیدانی كەمكردنەوەی چەوری دەوری سك بۆیە دەكەوێتە ناو لیستی ئەو خۆراكانەی كە لەڕیجیمی دابەزاندنی كێشدا ناویان هاتووە ئەمەش هەر لەبەر ڕێژە بەرزەكەی ترشە ئەمینییەكانی Amino acids سوپی مریشك كە یەكەی بنچینەیی پرۆتینەكانن، پاراستنی تەندروستی چاوەكان و بینین لەكاتی شەودا. سوپی مریشك وزەیەكی باشت پێدەدات و یارمەتی پاكبوونەوەی بۆڕییەكانی هەناسە دەدات، بۆ زیادكردنی بەهای خۆراكی سوپی مریشك هەوڵ بدە كە سەوزە بەتایبەتی سیر و پیازی لەگەڵ تێكەڵ بكەیت.
Top