سوودەكانی هێل

سوودەكانی هێل
هێل Cardamom گەلێك پێكهاتەی گرنگ لەخۆدەگرێت، بە كوڵاندنیش ئەم پێكهاتانە لەدەست نادات. تێكەڵكردنی هێل لەگەڵ قاوە یان لەگەڵ چایدا سوودی هەیە بۆ دابەزاندنی كۆلیستیرۆل و كەمكردنەوەی ئەگەری ڕوودانی نۆرەی دڵ و جەڵتەی مێشك. چالاكی دژی بەكتریای هەیە بەتایبەتی ئەو بەكتریایانەی كە لەناو دەمدا دەژین و دەبنە هۆیی هەوكردنی پووك و ناوپۆشی دەم، پاراستنی ددانەكان لە نیشتنی چینی كلس لەسەریاندا. جگە لەوەی كە خواردنی هێل ڕۆڵی هەیە بۆسافكردن و پارێزگاریكردن لە جوانی پێست بەتایبەتی لە كەسانی خاوەن پێستی ناسك و هەستیاردا، ڕۆڵی بەرچاویشی هەیە بۆ پاراستنی پێست لە كاریگەرییە خراپەكانی تیشكی سەرووی وەنەوشی كە لە تیشكی خۆردایە، هەروەها بۆ پاراستنی پێست لە تووشبوون بە چەندین نەخۆشی بەسوودە، هەروەها دژی ئەو جۆرە كەڕووەی پێست كار دەكات كە دەبێتە ئەگەری كرێژ یان توێشك لە پێستی سەردا. جێگەی وەبیرهێنانەوەیە كە زیاد خواردنی بڕی زۆری هێل لەوانەیە كە زیان بە شانەكانی ناوپۆشی گەدە بگەیەنێت بە شێوەی سووتانەوە و داڕووشان، هەروەها نابێت كە هێل لەناو قوتووی پلاستیكدا هەڵبگیرێت.
Top