گرنگی پێوانەی چێوەی مل

گرنگی پێوانەی چێوەی مل
جگە لە BMI و پێوانەی چێوەی كەمەرWaist circumference، پێوانەی چێوەی ملی Neck circumference یەكێكە لە ڕێگەكانی زانینی یان خەمڵاندنی ڕێژەی زیادی چەوری لەش یان دیاركردنی كێشی لەش لەڕووی زیاد و كەمییەوە. لەوانەیە كە پێوانەی چێوەی مل لە تەمەنی بەر لە باڵغبوون ئەنجامی هەڵەمان بداتێ، چونكە لەم تەمەنەدا كە ڕێژەی چەوری لەش زیاد دەكات، ئەوا بڕە زیادەكە بە یەكسانی بەسەر هەموو بەشەكانی لەشدا دابەش دەبێت، بەڵام لەگەڵ تەمەنی باڵغبوون و پاش باڵغبوون كە ڕێژەی چەوری لە لەشدا زیاد دەكات واتە كێشی لەش زیاد دەبێت، ئەوا دابەشبوونی چەوری زیاد بە یەكسانی بەسەر هەموو بەشەكانی لەشدا دابەش نابێت، بەڵكو دەكەوێتە ژێر كاریگەری هۆرمۆنەكان، ئەو هۆرمۆنانەی كە بەرپرسن لە ڕوودانی باڵغبوون. لە تەمەنی پاش باڵغبوون و لە گەورەكاندا، پێوانەی چێوەی مل بە هەند هەڵدەگیرێت و شتێكمان پێدەڵێت سەبارەت بە كێشی لەش، بۆ نموونە ئەگەر چێوەی مل لە پیاودا پتر بێت لە 37 سانتیمەتر و پتر بێت لە 34 سانتیمەتر لە ئافرەتدا، ئەوا ئەو كەسە لە لایەنی پزیشكییەوە بە قەڵەو Obese هەژمار دەكرێت.
Top