رۆژانە تەنیا بە 73 گرام باوی كۆلیستیرۆل دابەزێنە

رۆژانە تەنیا بە 73 گرام باوی كۆلیستیرۆل دابەزێنە
خواردنی باوی Almonds بە شێوەیەكی بەرچاو دژی كرداری ئۆكسانی Oxidatition كۆلیستیرۆلی خراپ دەوەستێت كە دەبێتە هۆی نیشتنی كۆلیستیرۆل لە بەرزبوونەوەیسەر ناوپۆشی خوێنبەبەركاندا واتە رەقبوونی خوێنبەرەكان. باوی بڕێكی باشی ڤیتامین E لەخۆدەگرێت كە دژەئۆكسانێكی بەهێزە، هەروەها پۆلیفینۆلیكەكان و بەتایبەتی ڤلاڤۆنیۆیدەكان Flavonoids مادەی دژەئۆكسانن و بە گرنگترین پێكهاتەی باوی هەژمار دەكرێن. دەبێ ئەمەش بزانرێت كە خواردنی بڕێكی كەمی باوی ئامانجەكە ناپێكێت، بەڵكو خواردنی 73 گرام باوی رۆژانە سوودە تەندروستی دەبەخشێت. باوی سەرەڕای ئەوەی كە كۆلیستیرۆلی گشتی دادەبەزێنێت بەتایبەتی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL بە رێژەی 9% لە ماوەی یەك مانگدا، هەستی تێربوونیش زیاتر دەكات، هەروەها ریشال لە تفرەكەیدایە، بۆیە باش نییە كە باوی سپی بكرێت. بەدیلی تر بۆ باوی بریتین لە گوێز، كاچو Cashew، فستق، ماسی، هەروەها وەرزش. باوی رێژەیەكی باشی لە مادە فایتۆستیرۆلەكان Phytosterolsیان ستیرۆلە رووەكییەكان تێدایە كە لە چەندین بەرووبوومی رووەكیدان و لە رووی پێكهاتنی كیمییاییەوە زۆر لە كۆلیستیرۆل دەچن و ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن دادەبەزێنن و یارمەتی بەرگری لەش دەدەن، پاشان ئەگەری تووشبوون بە چەندین شێرپەنجە كەم دەكەنەوە.
Top